بەڵگە.. یەکێتی ٨ کادیری پێشکەوتووی خۆی لەریزەکانی دەردەکات

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری دەرکردنی هەشت کادیری خۆی لە ڕیزەکانی دەرکرد، بەتۆمەتی چوونە پاڵ لایەنێکی سیاسی.

بەپێی نوسراوێكی مەکتەبی رێکخستن کە دەست سپی کەوتووەو رێکەوتی ٨ی نیسانی لەسەرە ٨ کادیر کە زۆربەیان جێگری لێپرسراوی مەڵبەندن کە پلەیەکی بەرزە لە یەکێتیدا لە ریزەکانی ئەو حیزبە دەرکراون، چونکە وەک کتابەکە ئاماژەی بۆ دەکات دژی سیاسەتی یەکێتی بوون و کار بۆ لیستێکی تر دەکەن.

هەرچەندە نوسراوەکەی مەکتەبی رێکخستن ئاماژەی بۆ ئەو لایەنە نەکردووە کە کاری بۆ دەکەن، بەلآم بەپێی زانیاریەکانی سپی زۆربەی یەو کادیرانە کار بۆ لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری دەکەن کە بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات.



PM:04:01:10/04/2018