شارا ئیبراهیم بە دوو ستایڵی جیاواز دەردەکەوێت

شارا ئیبراهیم خانمە پێشکەشکاری دیاری کورد لە بواری هونەریدا لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە دوو ستایڵی جیاوازەوە دەردەکەوێت.

شارا کە هەمیشە دەرکەوتنەکانی بۆتە مایەی مشتومڕ لە لای فانەکانی ، ئەمجارەش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی بە چەند وێنەیەکی دژە یەک دەردەکەوێت، لە نوێترین وێندا بە جلوبەرگێکی نوێی هاوچەرخەوە دەردەکەوێت، پێشتریش بە چەند وێنەیەک کە لە سەیران بووە لە هاوینەهەواری دوکان دەرکەوتووە.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە، پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوایدەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە ئێستا چۆنه‌  كه‌ناڵی كورد ماكس.
 شارا ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکی کوڕە



PM:04:27:10/04/2018