بەڵگە.. یەکێتی دووکادیری تری لە ریزەکانی دەرکرد

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو بەرپرسی ناسراوی تری لەریزەکانی خۆی دەرکرد.

نووسراوێکی مەکتەبی رێکخستن دەست سپی کەوتووە کە لەو نوسراوەدا ئەو دامەزراوەی یەکێتی لەبەر رۆشنای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ١ی نیسانی ٢٠١٨ بەوپێیەی هەردوو کادیر، خالیدی حاجی وادی کارگێری مەڵبەند، هەروەها ئەدیبە عەبدولکەریم قادر کارگێری مەڵبەند، لەبەرئەوەی دژی سیاسەتی یەکێتین و پەیوەندی بەلایەنێکی ترەوە کردووە، کار بۆ لیستێکی تر دەکەن، دەردەکرێن لە ریزەکانی یەکێتی. 

دەرکردنی ئەو کادیرانە بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی یەو لە هەفتەی رابردووە رێکخستنەکانی یەکێتی دەستیان کردووە بە دەرکردنی چەندان کادیر کە پەیوەندیان بە لیستی هاوپەیمانی و لیستەکانی ترەوە کردووەو ماڵو موڵکی حزبیشیان لێ سەندراوەتەوە.



PM:02:20:12/04/2018