ئەمشەو لەکاتژمێر ١٢ ی شەوەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەمشەو کاتژمێر ١٢ ی شەوەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و لە سبەینێشەوە چالاکی قەوارەکان بەگەرمی لە شارەکانی عێراق دەستپێدەکات، بەڵام لە کوردستان بەهۆی یادی ئەنفالەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن سبەی شەو لە کاتژمێر ١٢ ی شەوەوە دەستپێدەکات.

هەرچەندە ساتی یەکەمی هەڵمەتی هەڵبژاردن لەمشەو کاتژمێر ١٢ ی شەوەوە دەستپێدەکات، بەڵام لە هەرێم کوردستان و کەرکوکیش هەڵمەتی هەڵبژاردن بەبۆنەی یادی تاوانی ئەنفالەوە کە ١٨٢ هەزار هاوڵاتی لەسەردەمی رژێمی سەدامدا تێدا بووە قوربانی، دوا دەکەوێت بۆ رۆژی یەک شەممە، شەممە هەموو لایەنە کوردستانییەکان مەراسیمی ئەنفال ساز دەکەن.

ئەو بانگەشەیە تا ٢٤ کاتژمێر پێش رۆژی دەنگدان کە دەکاتە ١٢ی ئایار بەردەوام دەبێت و لەو رۆژەدا عێراقییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە پەرلەمانێکی نوێ هەڵدەبژێرن.



PM:11:17:13/04/2018