زیدان نیگەرانەو باسی لێدانە سزاکە دەکات


لە لیدوانێکیدا لە پێش یاری مەلەگە ، زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دڵتەنگی خۆی لەوقسانە دەربڕی کە لەسەر لێدانە سزاکەی یاری یۆڤانتۆس بەرانبەر بە یانەکەی دەیکەن.

زیدان وتی، من زۆر دڵتەنگم کاتێک گوێم لەو وشانە دەبێت دەڵێن لێدانە سزاکە دزراوە، من نازانم چۆن ئەم قسانە دەکەن، لە کاتێکدا ئێمە بە تواناو لێهاتووی خۆمان گەیشتووینەتە ئەم قۆناغە.

لەسەر رووبەڕووبونەوەی یانەی بایرن میونخ وتی، ئەوان تیپێکی بەهێزن و لە هەموو کات زیاتر کێشە بۆ ئێمە لە یاریەکانی رابردوو دروست دەکەن.



AM:12:28:15/04/2018