لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی خانمان لە جوانكارییەكان ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر لە بۆیەی قژی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە راگەیاند، کەلە فرۆشگایەكی جوانكاری لە شاری سلێمانی بەسەر خانماندا ساخدەکرایەوە.

لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی" نێدراوە، گۆران قادر ئاماژەی بەوەداوە،" بەشێك لە بۆیەكان ماوەی بەكارهێنانەكەی بەسەرچووە و بەشەكەی تری بەهۆی نەبوونی بەرواری دروستكردن و بەسەرچوون و سڕینەوەكەیەوە، دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، "بەپێی ڕێنماییە پزیشكیەكان و لەكاتی بەسەرنەچوونی دا، بۆیەی قژ كاریگەری خراپ بۆسەر بەكارهێنەرانی دروست دەكات، وەكو هەڵوەرین و سوتاندنی قژەكە، كەواتا ماوەی بەكارهێنانەكەی بەسەر چووبێت مەترسی زیانەكانی چەند بەرامبەر دەبێت".

گۆران قادر داواش لە خانمان دەكات لەكاتی بازاڕكرن و كڕینی پێداویستیەكانیان، گرنگی زیاتر بدەن بە بەرواری دروستكردن و بەسەرچوونی ئەو كاڵاوشمەكانی بەكاریدەهێنن و خۆیان لە هەموو ئەو شتانەی ماوەكانیان بەسەرچووەكان بپارێزن، لەبەرئەوەی زیانێكی زۆر بۆسەر تەندروستییان دروست دەكات.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکراشیکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربە لیژنە هاوبەشەكانەوە، سەرجەم ئەو ماددانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.



AM:11:26:16/04/2018