به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند، سندوقی ئه‌لیکترۆنی ده‌نگدان له ھه‌موو بنکه‌کاندا ده‌بێت، به‌ھۆی ئه‌و سندوقه‌شه‌وه دوای سێ کاتژمێر له کۆتایی ھاتنی ده‌نگدان ئه‌نجامی به‌رایی ھه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، هاوکات دوو جۆر پێشێلكاری خستەڕووکە له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.
کاتژمێر 10:00ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بۆ قه‌واره سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و میدیاکان ئه‌نجامدا، کە تیایدا ڕێوشوێنی ده‌نگدانی بۆ قه‌واره سیاسییه‌کان و ڕێکخراواکان نمایش کرد.
ھاوڕێ تۆفیق، لە کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئامانجمان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه خستنه‌ڕووی ڕێوشوێنی ھه‌ڵبژاردنه بۆ به‌شداربووان و باسکردنی چۆنیه‌تی به‌شداریکردنی قه‌واره سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسانه له چاودێریکردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سندوقی ئه‌لیکترۆنی ده‌نگدان له سه‌رجه‌م بنکه‌کانی ده‌نگدان له عێراقدا بوونی ده‌بێت، کە به‌ھۆی ئه‌م سندوقه‌وه دوای کۆتایی ھاتنی ده‌نگدان سه‌جه‌م ده‌نگه‌کان جیا ده‌کرێته‌وه و به شێوه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنی ده‌نێردرێت بۆ ناوه‌ندی سه‌ره‌کی کۆمیسیۆن له به‌غدا، له‌و ڕێیهگشه‌وه ده‌تواندرێت دوای سێ کاتژمێر له کۆتایی ھاتنی ده‌نگدان، ئه‌نجامی به‌رایی دەنگەکان ڕابگه‌یه‌ندرێت".
هەروەها ئاشکراشیکرد،" تائێستا ده‌یان پێشێلكاری تۆماركراون، به‌ڵام ناتوانن ناوه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه به‌ڵكو بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه".
سەبارەت بە جۆری پێشێلکارییەکان ھاوڕێ تۆفیق، ئەوەی خستەڕوو، "دوو جۆر لە پێشێلكاریی ئەنجامدراوە، یه‌كه‌میان حزبێك له‌دژی حزبێكی دیكه سكاڵای تۆماری كردووه به‌وه‌ی له بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خت ده‌ستی به كه‌مپه‌ین كردووه و هێرشی كردوەته سه‌ری، پێشێلکاری دووەمیش لادان له رێنماییه‌كانی شاره‌وانیە،بۆیە ئیجرائاته‌كانیش سزای دارایین".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق داواشی له هه‌موو لایه‌نه‌كان و هێزه‌كانی ناوخۆ و هاوڵاتیان كرد، کە هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئارامی به‌ڕێوه بچێت".