چالاكوانێکی ژینگە لە ئەمریكا بەناوی دەیڤید باكڵ لە دژی پیسكردنی ژینگە، خۆی سوتاند.
میدیای ئەمریكا بڵاوی كردەوە پارێزەرەكە بۆ سەرنجڕاكێشانی وڵاتەكەی و جیهان لەپێناو بەرگرتن لە چیتر پیسكردنی ژینگە، خۆی سوتاند.
باكڵ تەمەنی 60 ساڵ بووە لەنێو پاركێكی شاری برۆكڵن سەر بە ویلایەتی نیویۆرك سوتەمەنی بەخۆی داكرد و خۆی سوتاند، لەم كاتەشدا سەردانیكەرانی پاركەكە هەوڵی كوژاندنەوەیان دا، بەڵام نەیانتوانی.
چالاكوانەكە لە دوای خۆیدا نامەیەكی جێهێشتووە و تیایدا نووسیویەتی خۆم دەسووتێنم بۆ ئەوەی خەڵكی جیهان بزانن كاتێ گرنگی بە ژینگە نادەن، چییان بەسەردێت. رۆژێك لە رۆژان ئەم پیسبوونی ژینگەیە دەبێتە هۆی لەناوچوونی هەسارەی زەوی.