تۆپخانەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێم تۆپباران دەکەن

تۆپحانەكانی سوپای توركیا، لەپاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تا ئێستا بەچڕی گوندەکانی سیدەکان لە سنوری برادۆستی سەربە هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی"سپی"، لە کاتژمێر 01:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای تورکیا بە چڕیی گوندەکانی "بەرمیزە، لیلکان و چیادێڵ، خواكورك، گەلی مغارێ وگەلی رەش"ی شارەدێی سیدەکان-ی سەربە پارێزگای هەولێر، تۆپباران دەکات و تا ئێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە".

لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە سوپای تورکیا گوندەکانی "بەرمیزە و چیادێڵ"ی کۆنترۆڵکردوەو بنکەیەکی سەربازیی تێدا جێگیرکردووە، ئێستاش تۆپبارانی ئەو ناوچانە دەکات کە دەکەونە دەوروبەری بارەگاکانی خۆی و بە ئاڕاستەی ماڵەکان تۆپەکانی دەهاوێژێت.


PM:03:30:17/04/2018