لەیلا فەریقی پەیامێکی ناڕەزایەتی بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەندی ناوداری کورد"لەیلا فەریقی"، لە پەیامێکی ڤییدیۆیی لە ژێر ناوی"بەگژداچونەوە"، باس لە چەوساندنەوەی ژنانی دنیا بە گشتی دەکات و رەخنەش لەو کەس و لایەنانە دەگرێت کە ژن وەک کاڵایەک و مشکی موختەبەر بۆ بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان بەکاردەهێنن.

"لەیلا فەریقی" لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردوەتەوە دەڵێت،" بە کورتی دەمەوێت بڵێم، من و دەشێ هەزارانی وەک من قوربانی دەستی سیتمێکین، کە دەیەوێت دنیا لە بەرژەوەندی بنیاتنەرەکانی ئەو سیستمە کۆنترۆڵ بکات".

دەشلێت، "بۆ ئەوەی ئەو بەرژەوەندیانە بپارێزرێت، دەشی زۆر مرۆڤ وەک مشکی تاقیگەکان بخرێنە ناو ئازمایشی زۆر ترسناکەوە، بۆ ئەوان گرنگ نییە ئەوەی بووەتە قوربانی مشکە یان مرۆڤ، بۆ ئەو گرنگە ئەنجامی ئەزمونەکە لەبەرژەوەندی ئەودا بشکێتەوە".

ئەو خانمە هونەرمەندە لە درێژەی پەیامەکەیدا باس لەوەش دەکات، "ساڵانێک ئەومشکە بوو بە مەیدانی ململانێی هێزە هاودژەکانی ناو ئەو سیستمە دژوارە، نە دەنگێک و نە دوان و نەسیان و دەیان و سەدان وبگرە هەزاران دەنگ، دەهاتنە گوێم و دەیانقیڕاند، لە ژاوەژاوی ئەوان خەریک بووکاس دەبووم، سەرەتا تێی نەدەگەیشتم، کە بۆ دەبێ من ببمە ئامان".



PM:05:26:17/04/2018