پەرلەمانتارێکی گۆڕان وازی لە بزوتنەوەکەی هێنا

پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی دەستی لە فراکسیۆن و بزوتنەوەکەی کێشایەوە و رایگەیاند، ئەو ماوەیەی کە ماویەتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بێلایەنی کاروبارەکانی رایی دەکات.

مەسعود حەیدەر لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە دەڵێت،"دوای دیراسەتکردنی چوار ساڵی کارکردنم لە پەرلەمانی عێراق و وەزعی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و نەھج و سیاسەتی بزوتنەوەکە، وە دوای نۆ ساڵ خەباتکردن لەرێگای بزوتنەوەی گۆرانەوە بۆ میللەتەکەم، گەشتمە ئەو قەناعەتەی کە دەستلەکار بکێشمەوە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەکو حزب و وەکو فراکسیۆن و ئەو دوو مانگ و نیوەی ماوە لەم خولەی پەرلەمان وەکو کوردێکی بێ لایەن نوێنەرایەتی بکەم".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان هۆکاری وازهێنانی لە بزوتنەوەکەی روون نەکردوەتەوە، تەنها نوسیویەتی، "ھۆکارەکان زۆرن بۆ گەیشتنم بەم قەناعەتە و لەکاتی گونجاو بۆ بەرێزتانی رووندەکەمەوە".



PM:05:49:17/04/2018