ڤیدیۆ.. هەیفا وەهبی گۆرانی " تووتە" بڵاودەکاتەوە

خانمە ئەستێرەی عەرەب و جیهانی ھەیفا وەھبی، کلیپێکی نوێی بە ناوی(تووتە)وە بڵاوکردەوە.

ھەیفا وەهبی خانمە شۆخەکەی عەرەب کە پێێدەڵێن " هەرگیز پیرنابیت " کلیپە نوێیەکەی خۆی، بەشێوەیەکی فەرمی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە (یوتیوب) بڵاو کردەوە.

پێشتر ھەیفا لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕێکلامی بۆ ئەو کلیپەی دەکرد، بۆیە پێشبینی دەکرێت ھاوشێوەی کلیپەکانی پێشووی، بینەرێکی زۆری ھەبێت.

ھەیفا لە ساڵی 1976 لەدایک بووە، تا ئێستاش دەیان بەرھەمی گۆرانی ھەیە، لە چەند فیلم و زنجیرە دراماشدا وەک خانمە ئەکتەرێک بەشداری کردووە.





PM:05:31:19/04/2018