پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا نرخی بەنزین لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەرزان ببێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە چاودێریی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كەن كه به‌نزین له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، پارێزگای سلێمانی ته‌نها مۆڵه‌تی كار ده‌داته كۆمپانیاكان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ركی چاودێریكردنی نرخ و كوالێتی به‌نزین ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی".
ئازاد حەمین دەڵێت "له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ی ئه‌نجومه‌ندا كۆبوینه‌ته‌وه‌و یاداشتێكمان له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌گوێره‌ی ڕه‌وشی ژیانی هاوڵاتیان ئاماده‌كرده‌و له‌ڕۆژانی داهاتودا ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانمان ده‌رده‌كه‌وێت".