دهستهى گشتيى وهرزشى سعووديه بڕیاریدا بە داخستنی یانەیەکی وەرزشی، ئەوەش بڵاوبوونهوهى گرتهى سهما و جوڵهى ئافرهتێك له يانهيهكى وهرزشى تايبهت به ئافرهتاندا لە ولاتەکەی.
پاش بڵاوبوەنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەیانەیەکی وەرزشیدا تۆمارکراوە و تیایدا خانمێک دەردەکەوێت کە سەمای "زومبا"دەکات لە هۆڵەکەدا، دهسهڵاتدارانى عهرهبستانى سعووديه نارەزایەتی خۆیان لەو کارە دەردەبڕن و بەوهۆیەشەوە لەلایەن دهستهى گشتيى وهرزشى سعووديهوە بڕیاری داخستن بۆ یانەکە دەردەچێت.
بەپێی میدیاکانی سعودیە، ئەو کچەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، میدیاکارێکی کوەیتییە بە ناوی "حەلیمە بڵند" کە لە یانەیەکی وەرزشی کە دەکەوێتە خۆرئاواى شارى ريازى پايتهخت سەمای ریازی زومبا دەکات، بەوهۆیەوە دهسهڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئهو گرتهيهيان به "ناشياو" و "نهگونجاو لهگهڵ ئاكارى گشتيى سعوودييه" وهسفكردووه و بڕیاریان داوە لێكۆڵینەوە لەگەل حەلیمە بۆلند بكەن، بەهۆی ئەوەی ڤیدیۆیەكی نەشیاوی لە سعوودیە تۆمار كردووە و بڵاوی كردووەتەوە، هاوکات ئاگەداریشیان كردووەتەوە كە بە هیچ شێوەیەك نابێت گرتەی ڤیدیۆی تر و رێكلام لە وڵاتە تۆمار بكات و بڵاوی بكاتەوە.
لایخۆشییەوە سعوود قەحتانی ڕاوێژكار لە دیوانی شاهانەی سعوودیە رایگەیاند، ئەوکارە بە بڕوای سعوودییەكان كارێكی تەواو خراپە و پێویستە بە تەواوی بنەبڕ بكرێت و بڕیارەكەی دەستەی گشتی وەرزشی وڵاتیش یەكلاكەرەوە و خێرا و بەجێ بووە، ئێمەیش هەر چاوەڕێی هەنگاوی لەمجۆرەمان دەكرد.