بەوێنە...ئەژین بەجلی کوردیەوە دەرکەوت

خانمە پێشکەشکاری پێشوی کەناڵی کوردسات و ئێستای کەناڵی خەندان چەند وێنەیەکی بە ستایلێکی جیاواز و بە جلی کوردیەوە بڵاوکردەوە.

ئەژین لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە و فانەکانی کۆمێنتی جیاوازیان بۆ نوسیوە.

ئەژین دوای دوو ساڵ لە دابڕان لە کاری میدیایی ڕۆژی سێی ئەم مانگە دەستپێکی دەستکردنەوەی بەکاری میدیایی لە کەناڵی خەندانەوە ڕاگەیاند و لە ئێستادا بەرنامەی "ئێوارەی خەندان”پێشکەش دەکات.

لەبارەی چونیشی بۆ ئەو کەناڵە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ هەوادارانی ڕایگەیاند "هیوادارم دوای ئەم دابڕانە و دوبارە دەرکەوتنەوەم لەم کەناڵە ئازیزە ببێتە پڕکردنەوەی ئەو ماوەیەی لێتان دابڕام و دەرکەوتنەوەم بە جیاوازتر و بەهرەکانم زیات پیشانی ئێوەی بینەر بدەم و خەون و ئاواتەکانم لە بواری میدیادا لەم کەناڵە بەدیبێنم".

ئەژین دەڵێت "هیوادارم دروشمی خەندان بۆ هەموان رەنگدانەوەی کار و بەرنامەکانی کەناڵی خەندان بێت و بەم دروشمە کار بکات بۆ بەدیهێنانی خواستی تاك بە تاکی کورد بۆ راگەیاندنێکی پرۆفیشناڵ و یەکسانیخواز بێ جیاکاری گشت چین و توێژێك و ئامانجی میدیای کوردی بۆ چەسپاندنی راستگۆیی و متمانە لە گەیاندندا بەدیبێنێت، ئێمە دوبارە لەم کەناڵە دەبینەوە مێوانتان و ئێوەش بینەر و هاریکارمان بن، هیوادارین لە خەندانەوە خەندەیەکی دڵخۆشی و کامەرانی بێنینەوە سەر لێوی تاکی ماندوی کورد".

ئەژین لەدایکبووی شاری سلێمانییە و پێشوتر پێشکەشکار بووە لە کەناڵی "کوردسات".



PM:09:56:23/04/2018