سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئێران و چه‌ند وڵاتێكى زلهێزی جیهان به كاره‌سات ناو ده‌بات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له كۆشكی سپی، ڕایگه‌یاند "ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران كاره‌ساته، چونكه ڕێككه‌وتنێكى له‌و شێوه‌یه، ده‌بێت هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا نه‌كرایه".
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه ئێران ده‌بێت ئه‌وه بزانێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا چی له ده‌سه‌ڵاته گه‌ر ده‌ستى كرده‌وه به پیتاندنی یۆرانیۆم.
پێشتر حه‌سه‌ن ڕۆحانى، سه‌رۆكى ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ى پیتاندنی یۆرانێۆم و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانى له ئه‌مریكا و وڵاتانى ڕۆژئاوا كرد، گه‌ر له ڕێككه‌وتنه‌كه بكشێنه‌وه.