دۆلار نزمترین نرخی تۆمار کرد

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ ی نیسان نرخی دۆلار و دراوە بیانییەکانی تر بەشێوەیەکی بەرچاو لە دابەزیندان.

دابەزینی نرخی دراوە بیانییەکان و لە پێشیشیانەوە دۆلارماوەی چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە، کە بە شێوەیەک دابەزیووە چەندان ساڵە هێندەی ئێستا دانەبەزیووە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزار و٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٦ هەزارو ٦٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٦ هەزارو ٨٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرە بە ٢٩ هەزارو ١٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٢ هەزارو ٥٠٠ دینار.




AM:09:33:25/04/2018