خۆپیشاندانی بەشێك لە پاسەوانانی یەكەی پاسەوانی لە زۆربەی شارەکانی هەرێم بەردەوامە

بەشێك لە پاسەوانانی یەكەی پاسەوانی لە چەند شارو شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان، دژی سیستمی پاشەكەوتی مووچە گردبونەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەک لە پاسەوانانی یەکەی پاسەوانی، لە هەولێر و دهۆک و ڕانیە و چەمچەمال و ئاکرێ رژانە سەر شەقامەکان و دەستیان کردەوە بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان دژی سیستمی پاشەكەوتی مووچە.

ئەو پاسەواناننە کە پیشتر دوو ڕۆژ مۆڵەتیان بەحکومەت دابوو، نە میدیاکانیان راگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی خۆپیشاندانەکانیان، تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لە حکومەتی هەرێم وەرنەگرتووە بۆ دەستکاریکردنی پاشەکوتی موچەکانیان، تا کاتی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەردەوامدەبن لە خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەکانیان.

ماوەی چەند ڕۆژێکە، ژمارەیەک لە پاسەوانانی بارەگا و بەرپرسەکان دژی سیسیتمی پاشەکەوتی موچە دەستیان داوەتە خۆپێشاندان و داوادەکان، هاوشێوەی هێزەكانی دیکەی وەزارەتی ناوخۆ، رێژەی پاشەکەوتکردنی موچەکانیان کەمبکرێتەوە، كە زیاتر لە سێ ساڵە٪٦٥ی موچەكانیان پاشەکەوت دەکرێت.




AM:10:35:25/04/2018