موچەی یەکەی پاسەوانی چاککرا

بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چاککردنی موچەی یەکەی پاسەوانی ڕاگەیاند و مانگی داهاتووش وەک پۆلیس موچە وەردەگرن.

جەلال کەریم، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند، موچەی یەکەی پاسەوانی چاککراوە و بۆ ئەم مانگە موچەکانیان کەمێک زیادکراوە، بەڵام مانگی داهاتوو وەک پۆلیس موچە وەردەگرن.

ئەوەش لەکاتێکدرایە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەک لە پاسەوانانی یەکەی پاسەوانی، لە هەولێر و دهۆک و ڕانیە و چەمچەمال و ئاکرێ هاوشێوەی ڕۆژەکانی دیکە رژانە سەر شەقامەکان و دەستیان کردەوە بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان دژی سیستمی پاشەكەوتی مووچە.

ئە پاسەوانانە ڕایانگەیاند، پیشتر دوو ڕۆژ مۆڵەتیان داوە بەحکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە بۆیە بەردەوام دەبن لە گردبوونەوەکەیان تا ئەو کاتەی داوکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەیان بەوەش کرد، بەرپرسیارێتی هەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو دەکەوێتە ئەستۆی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەرووی هەموشیانەوە سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم.



PM:01:06:25/04/2018