مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كوژرانی كادێرێكی باڵای خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ناوده‌بات و هۆشداریی به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت "له‌هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كدا بێده‌نگ نابین".
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه ڕایگه‌یاندوه، "له‌كرده‌وەیه‌كی تیرۆریستی‌دا، له‌هه‌ولێری پایته‌خت پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كادری به‌ئه‌زمونی كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌یه‌ری گشتیی له‌كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم هه‌ڤاڵ (فارس محه‌مه‌د) شه‌هیدكرا".
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی جه‌ختیكردۆته‌وه كه ڕوداوه‌كه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوه، دەڵێت "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه ده‌كه‌ین، پێویستیشه داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌تاوانه‌كه بكه‌ن و به‌زویی تاوانباران ڕاپێچی به‌رده‌می دادگا بكه‌ن و به‌سزای یاسای خۆیان بگه‌ن".
جه‌ختیكردۆته‌وه، "به‌وردی چاودێری دۆسێی لێكۆڵینه‌وه له‌تاوانه‌كه ده‌كه‌ین، چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی تاوانباران و ڕاستیه‌كانین بۆ ڕای گشتیی، له‌به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌میی له‌لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسێیه‌كه بێده‌نگ نابین".
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌شاری هه‌ولێرو له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری، كادێرێكی باڵای یه‌كێتیی كه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی هه‌یه ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێكراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.