وەزارەتی دارایی لە نوسراوێکدا داوا لە سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەکان دەکات پێداچونەوە بە یەکە ژمێریاریەکان بکەن و بە لیستێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بکەن.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی لەسەرە بڕیاری کەمکردنەوی یەکە ژمێرەییەکان هاوپێچ کراوە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە و داوا کراوە کاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ کەمکردنەوەی یەکە ژمێریاریەکان و بە لیستێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بکرێت.