بەپێی ساڵنامەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم لە هەفتەی داهاتوودا ڕۆژێک دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم.
بەگوێرەی ساڵنامەکە کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە ڕۆژی یەکی ئایار کە دەکاتە سێشەممەی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم.
هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان پشووەکە ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ناگرێتەوە.