عەبادی و بارزانی کۆدەبنەوە

پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کە بەمزوانە حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر کۆدەبنەوە.

عەبدولسەلام بەرواری، ئەندام پەرلەمانی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی بە سومریە نیوزی راگەیاند، بەمزوانە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەولێر کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەربارەی ئەو دۆسیانە دەکەن کە هێشتا بە چارەسەرنەکراوی لەنێوانیاندا ماوە و کۆبونەوەکەش تەواوکەری گفتوگۆکانی میونشن دەبن.

وتیشی "پرسی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق یەکێکی دیکە دەبن لەو پرسانەی کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت".

ئەمڕۆ 25ی نیسانی 2018 حەیدەر عەبادی،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناساندنی لیستەکەی کە ناوی هاوپەیمانی "النصر"ە سەردانی سلێمانی دەکات و لە شاری جوان لیستەکەی دەناسێنێت.



PM:03:03:25/04/2018