دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات دەکرێت

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگى دووى فەرمانبەرانى هەرێم دەکرێت و یەکەم وەزارەت پەروەردە دەبێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند پارەى پێویست لە بەردەستدایە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگى دووى فەرمانبەرانى هەرێم دەکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد لە دەسپێکدا هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستى دابەشدەکرێـت و بەر لە هەڵبژاردنەکانی 12ی ئایار موچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.

ئەمەش لە دواى ئەوە دێت، ڕۆژى دووشەممە حکومەتى عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دیناری ڕەوانەى هەرێم کردووە پێشتریش ئەمریکا هاوکارییە مانگانەکەى گەیاندە وەزارەتی پێشمەرگە.



PM:04:59:25/04/2018