بەوێنە...بەر لە گەیشتنی عەبادی هاوڵاتیان لەبەردەم شاری جوان کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بانگەشەکردن بۆ لیستی "نصر"، بگاتە سلێمانی سلێمانی و ژمارەیەک هاوڵاتیش لە بەردەم هۆتێلەکە گردبوونەوە.

پەیامنێری "سپی میدیا" لەبەردەم هۆتێل گراند میلینیۆم کە بە شاری جوان ناسراوە ڕایگەیاند ژمارەیەکی زۆر لە جوتیاران لەبەردەم هۆتێلەکە گردبوونەوە تا لەکاتی گەیشتنیدا داوای مافی خۆیان لە لە عەبادی بکەن.

یەکێک لە جوتیارەکان ڕایگەیاند "دەمانەوێت ناڕەزاییەکانمان بە عەبادی بگەیەنین لە بەرامبەر پێنەدانی پارەی گەنمی بەشێک لە ساڵی 2014 و ساڵانی 2015 و 2016".

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە کاتژمێر 6ی ئێوارە حەیدەر عەبادی بگاتە شاری سلێمانی بەمەبەستی کردنەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی "نصر" لەو پارێزگایە.



PM:05:44:25/04/2018