هونه‌رمه‌ندێكى میسڕى له‌ڕێگه‌ى په‌خشى ڕاسته‌وخۆوه داوا له‌هه‌وادارانى ده‌كات، فریای بكه‌ون و له‌لافاو ڕزگارى بكه‌ن.
خانمە هونه‌رمه‌ند نه‌شوا مسته‌فا کە له‌ڕێگه‌ى په‌خشى ڕاسته‌وخۆوه له په‌یجی تایبه‌تى له فه‌یسبووك داواى له هه‌وادارانى كرد، به‌هانایه‌وه بچن و ڕزگارى بكه‌ن و كێشه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر بكه‌ن
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه دواتر له یوتوب بڵاو بووه‌ته‌وه، ئەو خانمە هونه‌رمه‌نده خۆى ده‌رناخات و ته‌نها به ده‌نگ داوا ده‌كات هاوكارى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌و كاته‌دا كاره‌با نییه و ماڵه‌كه‌ى پڕ بووه له ئاو.
هه‌وادارانى له ڕێگه‌ى كۆمێنته‌وه پشتیوانى خۆیان بۆ ده‌ربڕى و دواى ماوه‌یه‌كی كه‌م، دووباره خانمە هونه‌رمه‌نده له‌ڕێگه‌ى په‌یجه‌كه‌یه‌وه له فه‌یسبووك، هه‌وادارانى دڵنیاكرده‌وه، له‌وه‌ى كێشه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر كراوه