رێبین ئازاد: ئێمە هەوڵمانداوە قورسای یەکسانمان لە هەموو جێگایەک هەبێت

کاندیدی ژمارەی ١٦ ی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و  دادوەری، رێبین ئازاد، دەڵێت " ئێمە هەوڵمانداوە قورسایەکی یەکسانمان لەهەموو جێگایەکی هەرێمی کوردستان هەبێت"، ئەو پێیوایە ئەوان جیاوازن لەو لایەنانەی لە ناوچەیەکدا سەریان هەڵداوەو لەو ناوچەیە ماونەتەوە.

رێبین ئازاد کاندیدی ژمارە ١٦ ی هاوپەیمانی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پەیجی سپی ئاشکرای دەکات دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی لە هەولێر، "مانای رەمزی خۆی هەیە"و، ئەوان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە بە پێچەوانەی هێزەکانی ترەوە کە لەناوچەیەکدا قەتیس دەمێنن، بەو شێوەیە نین و جیاوازن و دەڵێت" ئێمە هەوڵمانداوە قورسایەکی یەکسانمان لە هەموو جێگایەک هەبێت".

ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هاوپەیمانی هاتووە بۆ ئەوەی ئەو جیاوازی ئایدیۆلۆژیانە وەلانێن  کە حیزبە تەقلیدیەکانی لەسەر بینا کراوەو، دەڵێت " ئێمە تەرکیزمان لەسەرخزمەتکردنی خەڵک و  تەرکیزمان لە سەر دادوەری دەبێت، هەوڵدەدەین حکومێکی رەشید بینا بکەین".

کاندیدەکەی هاوپەیمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەموو ئەو کێشانەی خەڵکی کوردستان تیایدا دەژی، بە نەبوونی مووچەشەوە، دەرئەنجامەو چارەسەری ئەو کێشانەش دەبێت لە رەگەوە بێت، ئەوجا بەرەو پەلوپۆکان هەنگاوبنرێت"، ئەو پێیوایە گۆڕانکاری دەستیپێکردووە ئەو ئاماژانەی لە شێ‌رۆو شارۆچکەکانەوە پێیان دەگاتەوە ئەو راستەیە ئاشکرا دەکات.
رێبین ئازاد هەوڵی خۆی و تایبەتمەندی خۆی خستۆتە سەر بوارەکانی پەروەردەو بواری دادوەری و دژایەتیکردنی گەندەڵی و دەڵێت " بواری 
پەروەردەو، دروستکردنی هەیکەلێکی توندتۆڵتری دادوەری و دژایەتیکردن و بنەبڕکردنی گەندەڵی، پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتییە، لە پێشینەکانی کاری خۆی دەزانێت".

کاندیدەکەی هاوپەیمانی پێیوایە بۆ چارەسەری ئەم دۆخە دەبێت هاوپەیمانییەکی گەورە دروستبکرێت لە ‌نێو هەموو ئەو حیزبانەو ئەو کەسایەتیانەی دەیانەوێت ئەو بارودۆخە بەرەو چاککردن بەرن.

دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، رێبین ئازاد پشیبینی دەکات دەنگی باشبێنن و چاوڕەوانی موفاجەئەش دەکەن.

سەبارەت بە ئایندەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، رێبین ئازاد دەڵێت"هیوایەکی زۆرم هەیە ئەو لایەن و کاندیدانەی دەردەچن روخساری تازەدەبن و لایەنە عێراقییەکانیش وەڵامدانەوەی باشیان دەبێت".
دەقی چاوپێکەوتنەکە..



PM:10:35:26/04/2018