بەوێنە .. ماریا هەورامی جیاواز دەکەوت

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان ماریا هەورامی جیاواز لە جاران بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت/

ماریا هەروامی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بلآوکردۆتەوە  کە بەتەواوی جیاوازە لە وێنەکانی تری، ئەمش بۆیتە مایەی خۆشحاڵی هەوادارانی.
لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ماریا هەورامی مژدە دەدات بە هەوادارانی و نووسیوویەتی " نزیڪەی یەك ساڵ و نیوە گۆرانی تازەم نەبووە بە خۆشحاڵیەوە بەم زوانە ئەم بەرهەمەم بڵاو ئەڪەمەوە".

ماریا نووسیوویبووی "ئەم گۆرانیەم بە قەد ڕۆحم و خۆشمەوێت•• چونڪە ئەم گۆرانیەم جیاوازە لە ڪارەڪانی پێشوم و زۆریش هیلاك بووم لەگەڵ ئەم بەرهەمەم دا".

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.



PM:09:00:27/04/2018