هێزێکی فەرەنسی گەیشتە رۆژئاوای کوردستان

میدکانی تورکیا ئاشكرای دەکەن هێزێکی فەرەنسی گەیشتۆتە رومێلان لە رۆژئاوای کوردستان ئۆپراسیۆنێکیشیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە منبەج ئەنجام داوە.

ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا رۆژی شەممە 28/4/2018 بڵاوی کردووەتەوە، کە هێزەکەی فەرەنسا رۆژی پێنجشەممە 26/4/2018 گەیشتووەتە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.
 
ئەو هێزە فەرەنسییە لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە شارۆچکەی رمێلان جێگیر بووە و ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیشی لە منبج، رەققە و چەند ناوچەیەکی دێرەزوور لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان ئەنجام داوە.
 
ئانادۆڵ، ئێستا زیاتر لە 70 سەرباز و راوێژکاری فەرەنسی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستانن.



PM:07:14:28/04/2018