مەسعود بارزانی سەفەری دەرەوەی وڵات دەکات

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵمەتی هەڵبژاردن و پرۆسەی دەنگدان، سەفەری دەرەوەی هەرێم دەکات.

بەپێی هەندێک زانیاری تایبەت کە دەست سپی کەوتووە بۆ ئەوەی بەتەواوی بەشداری لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا نەکات و، رۆژی دەنگدانیش، نەچێت بۆ دەنگدان و دەنگ نەدات، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی سەفەری دەرەوەی وڵاتی کردووە.

زانیارییەکانی سپی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کۆتایی هەفتەی رابردوو مەسعود بارزانی لە رێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە راستەوخۆ سەفەری کردووە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.

بەپێی ئەو زانیاریانە، سەرۆکی پارتی تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە ١٢ ی ئایار دەکات ناگەڕێتەوە بۆ کوردستان، هۆکارەکەشی بۆ ئەوەیە کە بەشداری دەنگدان نەکات.

سپی پێشتر بڵاویکردەوە مەسعود بارزانی نایەوێت بەشداری لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا بکات.
دەربارەی هۆکارەکەی لەم لینکەوە هەواڵە کۆنەکەی سپی ببینە.. 


PM:08:25:28/04/2018