توركیا داوا دەكات یەپەگە سوریا جێبهێڵێت

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند دەبێت یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە خاكی سوریا جێبهێڵن و دەڵێت " توركیا، روسیا و ئێران هاوڕان لەسەر پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا".

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكیدا رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی یەپەگە هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی توركیا، بۆیە دەبێت خاكی سوریا جێبهێڵێت".

راشیگەیاند "هەریەك لە گرەنتیكارانی پرۆسەی ئاستانا، توركیا، روسیا و ئێران هاوڕان لەسەر پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا."

وەزیری دەرەوەی توركیا بە پێویستی زانی چارەسەرێكی سیاسیی بۆ قەیرانی سووریا بدۆزرێتەوە و رایگەیاند: "گرنگترین شت ئەوەیە، كە پرۆسەیەكی چارەسەریی بێت لەلایەن سوورییەكانەوە خاوەندارییەتی بكرێت‌ و بەڕێوەببرێت".



AM:10:59:29/04/2018