یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەزاری وتەبێژەکەیەوە رەخنە لە ئەنجامی لێکۆلێنەوە لە کوژرانی فارس محەمەد دەگرێت و دەڵێت" باشتربو ئاسایش بكوژەكانیان دەستگیربكردایە نەك باسی ئینتمای سیاسی بنەماڵەكەیان بكەن".
سەعدی پیرە بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە”ئێمه پێشتریش رامانگه‌یاندوه، كه پێویسته راستی روداوه‌كه بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر جێبهێڵین و نامانه‌وێت پێش روداوه‌كان بكه‌وین، به‌ڵام له‌ئێستادا كاتێك ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، كه كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و هه‌ردو بنه‌ماڵه‌كه یه‌كێتین، باشتربو ئاسایشی هه‌ولێر بكوژه‌كانیان ده‌ستگیربكردایه، نه‌ك باسی ئینتمای بنه‌ماڵه‌كانیان بكات، چونكه ئه‌و روداوه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه.”
وتوشیەتی”پێویسته ئاسایشی هه‌ولێر هه‌مو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تاوانبارانه و به‌سزای یاساییان بگه‌یه‌نێت.”
ئەوەشی خستۆتەڕو”ئێمه پشترو ئێستاش وتومانه كه كوشتنی فارس محه‌مه‌د په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی سیاسییه‌وه نییه‌و ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ش به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رویدابێت خوالێخوشبو كاك فارس تێوه‌گلاوه.”
ئاسایشی هەولێر پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٩ ی نیسان بكوژانی فارس محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی ئاشكراكردن كە فارس محەمەد كادرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو هەفتەی رابردو لەسەر شەقامی 100 مەتری لەهەولێر بەدەستڕێژی گولە كوژرا.