مەسعود حەیدەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان وەڵامی قسەكانی مەحمود رەزا ئەندامی پەرلەمانی هەمان فراكسیۆن دەداتەوە و رایدەگەیەنێت "تاوانە بەپێشمەرگە بوترێت ئەنفالچی".
مەسعود حەیدەر لەهەژماری خۆی لەفەیسبووك نووسیویەتی "كورد یەك سەمام ئەمانی لەعێراقدا هەیە، كە ئەویش هێزی پێشمەرگەی كوردستانە و دەبێ تۆكمەتر بكرێت".
مەسعود حەیدەر لەنووسینەكەیدا هەروەها دەڵێ "تاوانە بەپێشمەرگە بگوترێت ئەنفالچی".
قسەكانی مەسعود حەیدەر وەك وەڵامدانەوەیەكی مەحمود رەزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان لێكدەدرێتەوە كە لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتبووی "پێشمەرگە لەو گوندانەی لەدەست داعش رزگاریان كردوون، هاوشێوەی كارەكانی دوای ساڵی 1988ی رژێمی بەعس، رەفتاریان لەگەڵ خەڵك كردوە".