باڵوێزخانەی ئەمریکا لە شێواندنی کەسایەتی بەربژێرەکان نیگەرانە

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی لە شێواندنی کەسایەتی بەربژێرەکانی هەڵبژاردن دەردەبڕێت.

لەو بەییانامەیەدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە هاتووە "باڵیۆزخانەی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغداد نیگەرانی خۆی ڕادەگەێنێت لە بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتانەی باسی حاڵەتەکانی هەراسانکردن و ناوزڕاندن لە سەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت و شێواندنی کەسایەتی بەربژێرەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەن".

دەقی بەیاننامەکە:

باڵیۆزخانەی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەغداد

نووسینگەی ووتەبێژ
٢٧ نیسان، ٢٠١٨

وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانە لە بەرامبەر بەکارھێنانی ناوزڕاندن و تۆقاندن لە بانگەشە سیاسیەکاندا

باڵیۆزخانەی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغداد نیگەرانی خۆی ڕادەگەێنێت لە بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتانەی باسی حاڵەتەکانی هەراسانکردن و ناوزڕاندن لە سەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت و شێواندنی کەسایەتی بەربژێرەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەن.

بە تایبەتر، هێرش و هەوڵەکانی لەکەدارکردنی ژنان لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەی ئێستا لە ئارادایة جێی نیگەرانیە و شتێکی بێزراوە. ئیهانەکردن بە شکۆی کاندیدەکان مامەڵەیەکی خراپە و دەرچوونە لە پرنسیپەکانی کێبەرکێی دادپەروەرانە و هەڕەشەشە بۆ سەر پڕۆسەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد.

بەجدی داوای کۆتایی پێهێنان بەم  کارانە دەکەین و داواکاریشین  لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتەکانی دەرچوون لە ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن بکرێت. هەروەها چاوەڕوان دەکەین پارتە سیاسیەکان و بەربژێرەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگەشە یە کی شایستە ئەنجام بدەن و پابەندبن بەو چەمکانەی لە "بەیاننامەی شکۆی تایبەت بە هەڵبژاردن"  بەرزنرخێندراون كة و ئەم ساڵ و ماوەیەک پێش ئێستا لە لایەن پارتە سیاسیەکانەوە ئیمزاکرا.



PM:12:05:01/05/2018