کۆنفرانسی نێوان ئابوری نێوان هەرێم‌و ئێران دوو رۆژ بەردەوام دەبێت

‌وێنەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری بازرگانی ئێران
کۆنفرانسی ئابوری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری بازرگانی ئێران دەستی پێکرد، دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. 

کۆنفرانسەکە کە لەهۆڵی سەعد عەبدوڵا کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەرۆ دەستی بەکارەکانی کرد سەرەتا لەلایەن د. دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی كوردستان وتارێک پێشەکش کرا، پاشان نێچیرڤان بارزانی وتارێکی پێشەکەش کرد.

لە وتارەکەیدا نێچیرڤان بارزانی وتی " ێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: ناوچەیەکی ئازادی بازرگانی لە پەروێزخان لەگەڵ ئێران دەکەینەوە. 

ئاماژەی بەوەش کرد کە  هەوڵدەدەن بەشێک لە پێنج سنوورە لاوەکییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بکەنە سنووری نێودەوڵەتی.
کۆنفرانسەکە لەلایەن ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانەوە رێکخراوە و  دوو رۆژ بەردەوامدەبێت، دوای وتاری نێچیرڤان بارزانی د. عەلی سندی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بەوەکالەت، محەممەد سوودانی، وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق و، د. محەممەد شەریعەتمەداری، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی ئێران گوتار پێشکەشدەکەن.

ئەو کۆنفرانسە بەئامانجی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان، بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانی بواری گەشتوگوزار لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان و، پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لە چەند پانێڵ و گوتارێکدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. 
ئەو کۆنفرانسەکە لەکاتێکدایە قەبارەی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو نزیکەی 6 بۆ 6.5 ملیار دۆلار بووە.

کۆنفرانسەکە ژمارەیەکی بەرچاو میوانی کۆماری ئیسلامی و عێراقی و بیانی و کەسایەتییە کوردەکانی بواری بازرگانی و ئابوری بەشدارن.



PM:12:10:02/05/2018