لە وتاری هەینیدا سیستانی نەخشەی سیاسیی نوێی عێراق دەکێشێت

ئەمڕۆ لە میانی وتاری نوێژی هەینیدا، عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكانی عێراق شێوە و نەخشەی سیاسیی نوێی عێراق ئاشكرا دەكات.

محەمەد سەعدون پەرلەمانتاری عێراق سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نووری مالیكی رایگەیاند "ئەمڕۆ مەرجەعیەتی باڵا نەخشەی سیاسیی عێراق لە ڕێگەی بەیاننامەیەكەوە دەكێشێ، كە لە وتاری هەینیدا دەخوێندرێتەوە.

سەعدون بۆ میدیاكانی عێراق ئاماژەی بەوەدا كە مەرجەعی باڵای شیعە لە نەجەف كە بریتیە لە عەلی سیستانی، نەخشەی سیاسیی داهاتووی عێراق دەكێشێ، تیایدا ئاراستەی گرنگ لە ڕووی چاكسازی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق لەخۆ دەگرێت.

پەرلەمانتارەكەی دەوڵەتی یاسا ئەوەشی وت كە مەرجەعی باڵا خەمخۆری پرۆسەی سیاسییە و هەوڵی راستكردنەوەی ڕەوتی سیاسیی عێراق دەدات و وتیشی "وشەی سیستانی فەتوایە، وەكو ئەو فەتوایەی لەبارەی دامەزراندنی حەشدی شیعی دەریكرد و عێراقی لە دەست داعش رزگار كرد".



AM:09:07:04/05/2018