لە ڤیدیۆیەکدا ورچێکی زۆر گەورە تازە زاوایەک دەیەوێت وێنەیەکی سێلڤی لەگەڵدا بگرێت، بەڵام هێرشێکی توندی دەکاتە سەرو دەیدات بە زەویداو چەندان گازی لێدەگرێت.
لەو ڤیدیۆیەدا لە شاری " برابهۆ " لە وڵاتی هیندستان روویداوە، کاتێک زاوا دادەبەزێت تا هەناسەیەک وەربگرێت و وێنەیەکی سێلڤی بگرێت لەگەڵ ورچێکدا ورچەکە پەلاماری دەدات و دەیخاتە ژێر، هەرچەندە سەگێک دەیەوێت پیاوەکە ئازاد بکات، بەڵام لەبەر زلی ورچەکە سەگەکە هیچی پێناکرێت.