هندستان؛ ٢٠ پیاو دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچێک و دەیسوتێنن
لە گوندێکی رۆژهەڵاتی هندستان بە ٢٠ پیاوەوە ده‌ستدرێژی سێکسییان کردوەتەسەر کچێک، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن خێزانی ڕفێندراوەکەوە، لە تورەییدا پیاوەکان کچەکەیان بە زیندووی سوتاندووە.
بەگوێرەی هەواڵێک کە رۆژی شەممە لە میدیاکانی هندستان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، له گوندی "راجا كندو" له ناوچه‌ی "شاترا"ی ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان، كچێك لەلایەن چەند پیاوێکەوە ڕفێندراوەوو چەندین کاری نامرۆڤانه‌ی لەبهرانبهردا ئەنجامدراوە.
بەوتەی خێزانی کچەکە، روداوەکە شەوی هەینی لەکاتی ئاهەنگی گواستنه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان رویداوە، له‌ناكاو چوار پیاو به چه‌كه‌وه هەڵیانکوتاوەتە سەر كچه‌كه‌یان و ڕفاندویانە، بەڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه كه بردوویانه‌ته لای كۆمه‌ڵێك پیاوی تر و ده‌ستدرێژیی بە کۆمەڵیان كردووه‌ته سه‌ر.
میدیاکان ئەوەشیان خستوەتەڕوو، دوای ئەوەی باوكی كچه‌كه سكاڵای یاسایی لەسەر پیاوەکان تۆماركردووه بە مەبەستی دەستگیرکردنیان، به‌ڵام تاوانبارەکان بەهۆی ترس و توڕەییان لەوەی پۆلیس بیاندۆزێته‌وه، كچه‌كه‌یان بە زیندویی سووتاندووه و تا ئەوکاتەی مردووه نه‌چوون به‌لایدا.
پاش ماوەیەکی زۆر لە روداوەکە پۆلیسه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی تاوانه‌كه و 15 پیاویان دەستگیرکردووەو لەکاتی دەستگیرکردەکەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوەو ئاشکرایان کردووە، کە لەکاتی تاوانەکەدا پێنج پیاوی تریشیان له‌گه‌ڵ بووه کە بە کۆمەڵ دەستدرێژی سیکسییان کردوەتەسەر کچەکەو پاشان سوتاندویانە.
AM:11:13:07/05/2018