کۆمیسیۆن وادەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی درێژکردەوە

دوا وادەی وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان کە بە ئەمڕۆ دوشەممە دیاری كردبوو درێژكرایەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه‌ و تیایدا هاتووه‌ "ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەمرۆ بڕیاریداوە ماوەی وەرگرتنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان بۆ رۆژی پێنج شەممە(10-5-2018) درێژ بكرێتەوە

ئاماژه‌ به‌ ئه‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە ئه‌و دەنگدەرانه‌ی كە كارتەكانیان وەرنەگرتووه‌تەوە وەریبگرنەوە و بەشداری هەڵبژاردن بكەن

ڕۆژی 12-5-2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەدەچێت، زیاتر لە 200 قەوارە و لیست كێبڕكێی بردنەوەی 328 كورسی دەكەن



PM:08:20:07/05/2018