تانیا تاهر: ئەوەی قسە لەسەر شكستی ڕیفراندوم دەکات با بە وەسیقەیەكی یاسای ئەو شكستە دەربخات

سەرۆكی لیستی حیزبی سۆسیالیستی كوردستان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، حزبەکەیان بەشانازیەوە خۆی بە خاوەنی بیرۆكەو پرۆژی ڕیفراندۆم دەزانێت، لە داهاتوشدا خەڵكی كوردستان دەزانن ریفراندۆم چەند دەسكەوتێكی مێژوی گرنگە بۆ گەلی كورد.

تانیا تاهر، لە میانی دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیجی(سپی) ئاماژەی بەوەدا،" ئەوەی دەیەوێت قسە لەسەر شكستی ڕیفراندوم بكات هەڵە دەكات، با بێت وەسیقەیەكی یاسای بێنیت، كە شكستی ڕیفراندۆم دەربخات"

وتیشی، "ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم وەسیقەیەكی گرنگی یاسای سیاسی نێودەوڵەتییە، گرنگ ئەوەیە ئێمە ئەنجامان داوەو كێشەكانیشمان لەگەڵ بەغداد كێشەی سیاسین، کە ڕەنگە كاتی هەندێک شتی پێشخستبێت، بەڵام ئەگەر بەورتر سەیری بكەین كێشەی سەرەكی ڕیفراندۆم نەبوە"

تانیا تاهر ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا هەندێک كەس عامیلی خێر نین و باسكردنی ڕیفراندۆم بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بەكار دەهێنن، خەڵکی کوردستانیش ئەوەندە بێ ویژدانبن مافەکانی خۆیان دەنگ بدەنە کەسیک، کە دژایەتی سەربەخۆی ئەوان بکات".

سەرۆکی لیستی سۆسیالیست لە سلێمانی پێشی وایە،" ئەوانەی داوای دادگاییکردنی ئەوانە دەکەن کە ڕیفراندۆمێان کردووە، ئەوە هەمان سیستەمی جاشایەتی سەردەمی بەعسە و  لەکەیەکی گەورەیە لەمێژوی گەلی کوردستان".

هەروەها بەپێویستیشی دەزانێت، "کە سەرکردایەتی سیاسی کورد لەکاتی جێبەجێ نەکردنی دەستورو لەم هەنگاوەی، کە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی حزبە سیاسیەکانە، ئەگەر گەلی کورد نەیتوانی لەچوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ وەک نەتەوەیەکی سەرەکی هاوبەش بێت لەگەڵ بەغداد، باشترین کارت بەکارهێنانی ڕیفرانۆم و داوا کردنی سەربەخۆیی".

ئەو بەرپرسیە سۆسیالیست، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان، بەپێویستی دەزانێت "کە ناوماڵی کورد یەکبخرێت و دەستەیەکیش بۆبەڕێوەبردنی پەیوەندیە سیاسیەکان لەگەڵ بغداد دروستبکرێت، هاوکات لەکاتی بەشداریکردنی کورد لە پێکهێنانی حکومەتی ناوەندی لایەنی سێیەم وەک چاودێر نێودەوڵەتی بەشداری پێبکرێت، بۆ ئەوەی لە چوار ساڵی داهاتوودا دڵنیای بدرێتە خەڵکی کوردستان".

بە بۆچونی سەرۆكی لیستی حیزبی سۆسیالیستی كوردستان لە سلێمانی،"لەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا ڕێژەی دەنگدان کەمدەکات هۆکارەکەشی بۆ ناشرینبونی لایەنەکان گەڕاندەوە کە لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن چەندین تۆمەتیان خستووەتە پاڵ یەکتر، جگەلەمەش هۆکارێکی دیکەی کەمبونەوەی ژمارەی دەنگدەران بۆ پاككردنەوەی ناوی دەنگدەران دەگەڕێتەوە لە ناوی دوبارەو مردوو ".

لە کۆتایی قسەکانیدا تانیا تاهر ئەوەشی خستەڕوو، "کە ئۆمێدیان هەیە لە شاری سلێمانی و کەرکوک، کە دەنگ پێویست بەدەستبهێنن،  چنکە ئەوهێزانەی پێشتر کورسی زۆریان هەبووە لەم هەڵبژاردنەدا زۆربەی کوسیەکان لەدەست دەدەن بەمەش گۆڕانکاریلە پێگەو دەنگی حیزبەکانی دیکە دروست دەبێت".




PM:04:16:08/05/2018