سوریا: ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی نزیک دیمەشق

ئاژانسی فەرمی سوریا رایگەیاند" شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی نزیک دیمەشق.

ئاژانسی هەواڵی سوریا "سانا" بڵاویكردەوە كە لە ناوچەی " كەسوەی " ریفی دیمەشقی پایتەخت دەنگی تەقینەوە بیستراوەو دواتریش رایگەیاند كە تەقینەوەكە لە ئەنجامی هێرشی مووشەكی ئیسرائیل بووە.

ئاژانسەكە لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە رایگەیاند كە سیستمی بەرگری مووشەكی سوریا، دوو مووشەكی ئیسرائیلی لە ناوچەی كەسوە تێكشكاندووە.



AM:09:31:09/05/2018