لە ڕانیە رێگری لە رۆژنامەنووسان دەکرێت روماڵی دەنگدان بکەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پینجشەممە، دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپیکرد، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان رێگری دەکەن کە رۆژنامەنوسیان روماڵی پرۆسەکە بکەن.

پەیامنێری "سپی" لە رانیەوە رایگەیاند، "زۆر هەوڵماندا بڕۆینە وێستگەکای دەنگدان بە مەبەستی روـالردنی دەنگدانی تایبەت، بەڵام ڕێگەیان نەدا ، هاوکات پەیوەندیمان کرد بەچەند ئەندامێکی کۆمسیۆنەوە، ئەوانیش وەڵامیان بەداینەوە بۆئەوەی زانیاری له سەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەتی لەسنورەکە وەربگرین.

ئیسماعیل عبدوڵا، ئەندامی باڵای ژووری هەڵبژاردنەکان لەمەڵبەندی ڕاپەڕین بە"سپی" ڕاگەیاند،" ئەمڕۆ پێنجشەممە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستی پێکرد، بۆ ئەو مەبەستەش کەشەش بنکەی دەنگدان هەیە کە بریتین لە هەریەک لە بنکەکانی(قەڵادزێ، ڕانیە، چوارقونە، دوبنکە لە حاجیاوا و بنگرد).

وتیشی،" 37 وێستگەی دەنگدانیش هەیە کە 16 هەزارو 344 کەس دەنگی تایبەتی دەدات، هاوکات بەشێکیش لەو هێزە تایبەتانە لە هەولێر، بازیان، قەڵاچوالان و دێگەڵە دەنگی خۆیان دەدەن".

جێی ئاماژەیە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەهۆی ئەو سیستەمە تازەیەی، کەعێراق پەیڕەوی دەکات بەشێوەیەکی بەخاو بەڕێوەدەچێت، ئەمەش وای کرووە گرفتی زۆر بۆ پڕۆسەی دەنگدانەکە دروستببێت.

ئا: ئەمیر حەسەن


AM:11:40:10/05/2018