چەند بابەتێکی جوانکاری کە هیواخوازی پێشتر بتزانیایە


مرۆڤ هەمیشە ئاواتەخوازی ئەوەیە بەجوانترین شێوە دەربکەوێت بۆیە چەندین بابەتی جوانکاری بەکاردەێنن بۆ ئەم مەستە.

ئەگەر دەتەوێت بەجوانترین شێوە دەربکەوی ئەوا پێویستە ئەم بابەتە جوانکاریانە بزانی.

ـ بۆدەست کەوتنی ڤژێکی جوان: گەردەتەوێت لەچەوری قژ ڕزگارت ببێ قژت بەجوانی و شێوە سروشتیەکەی دەربکەوێ ئەوا هەندێک خوێ بکەرە ناوشامپۆکەتەوە بەجوانی بنی سەرتی پێ بشۆ.

ـ ئەگەر برۆو برژانگت لاوازە: ئەگەر برۆو بژانگت لاوازە ئاواتەخوازی دەستکەوتنی برۆو برژانگێکی بەهێزو جوانی ئەوا قتوی ماسکارایەکی بەتاڵ بهێنە هەندێک لە ڕۆنی گوێز هندی، ڤیتامینE ،جێڵی ئالوڤێرای تێبکە بەجوانی تێکی بدە، بۆماوەی مانگێگ هەموشەوێ پێش نوستن بیدە لەبرۆو برژانگت.

ـ بۆنەهێشتنی ڕەشی ژێرچاو: بۆچارەسەری ڕەشی ژێر چاو هەندێک قاوە لەگەڵ ڕۆنی گوێزهندیدا تێکەڵ بکە بیدە لەژێر چاوت بۆماوەی ۱٥ خولەک، ئەم کارە هەفتەی۳-٤ جار دوبارە بکەرەوە.

ـ بۆهەبونی قاچێکی نەرم و ساف: بۆهەبونی قاچێکی نەرم و ساف دەتوانی شیلە بەکاربهێنی بۆنەهێشتی مووەکانی،

ئامادەکردنی: دوو گلاس شەکر، چارەکەگلاسێ ئاوی لیمۆ، چارەکەگڵاسێ ئاو، تێکەڵ بکە بیخەسەر ئاگر هەتا ئەوکاتەی ڕەنگی دەگۆڕێت دەبێت بەشیلە.دواتر دایبنێ تاسارد دەبێتەوە.

ـ بۆهەبونی نینۆکێکی بەهێزو جوان: هەندێک هەنگوین لەگەڵ ڕۆنی گوێز هندی تێکەڵ بکە دواتر چەند دڵۆپێک زەیتی لاڤێندەری تێبکە، بیدە لەنینۆکەکانت.

ـ بۆنەهێشتنی خاڵی ڕەشی ڕوخسار: کەوچکێک ئاوی گەرم لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێک ئاردا تێکەڵ بکە بیدە لەوجێگایانەی خاڵی ڕەشی هەیە پاشان لۆکەیەک بدە بەسەریا بۆ ماوەی ۱۰-۱٥ خولەک.

ـ بۆهەبونی بنباڵێکی سپی: پارچەیەک پەتاتە بخە ژێر بنباڵتەوە بۆ ماوەی نیوکاتژمێر ئەمەش پێستی بن باڵت سپی دەکاتەوە.

ـ بۆ سوتانەوەی بەرخۆر: بەکارهێنانی سۆدە باشترین چارەسەرە بۆسوتانەوەی بەر خۆر.

بۆ شەقبونی پێیەکان: دوکوپ ئاوی گەرم لەگەڵ نیوکوپ سۆدە، کوپێک سرکە تێکەڵ بکە بۆ ماوەی ۱٥-۲۰ خولەک پێکانت بخەرەناویەوە.

ـ بۆسپی بونەوەی ددانەکانت: مانگی دوجار شلیگێک لەگەڵ کەوچکێک سۆدە تێکەڵ بکە بیدە لەددانەکانت بۆ ماوەی۱۰ خولەک.

سەرچاوە Bright Side

و:هە-ف



PM:07:19:10/05/2018