گەریلا لە هەشت قۆڵەوە لە برادۆست هێرشدەکاتە سەر سووپای تورکیا

 گەریلاکانی هەپەگە لە هەشت قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سوپای تورکیا لە دەڤەری برادۆستی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو سەربازیان کووشت. 

رۆژنیوز بڵاویکردەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێڕ ١٠:٠٠ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دەڤەری برادۆست لە هەشت قۆڵەوە لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە.
 
ئەو سەرچاوانە ئاشکرایان کردووە، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا گورزی سەخت لە سوپای تورک دراوە.
 
ڕاشگەیەندراوە، کە گەریلاکان لە دوو قۆڵیانەوە بە چەکی قورس چالاکییان ئەنجامداوە، لەبارەی ئەنجامەکانی ئەو چالاکییانەوە هێشتا زانیاریی تەواو بەدەست نەگەیشتووە.
 
چاوەڕواندەکرێت، بەم زووانە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕاگەیەندراو بڵاوبکاتەوە.



PM:10:54:10/05/2018