بەوێنە.. ماریا هەورامی لە رێگای چەند وێنەیەکەوە جیاواز دەردەکەوێت

خانمە دەنگ خۆشەکەی هەورامان  وسەرتاسەری کوردستان لە رێگای چەند وێنەیەکی نوێوە جیاواز و شۆختر لە جاران دەردەکەوێت.

ماریا هەورامی لە نوێترین وێنەی خۆیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت و ئەوەش دەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
  لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ماریا هەورامی مژدە دەدات بە هەوادارانی و نووسیوویەتی " نزیڪەی یەك ساڵ و نیوە گۆرانی تازەم نەبووە بە خۆشحاڵیەوە بەم زوانە ئەم بەرهەمەم بڵاو ئەڪەمەوە".

ماریا نووسیوویبووی "ئەم گۆرانیەم بە قەد ڕۆحم و خۆشمەوێت•• چونڪە ئەم گۆرانیەم جیاوازە لە ڪارەڪانی پێشوم و زۆریش هیلاك بووم لەگەڵ ئەم بەرهەمەم دا".

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.



AM:10:07:11/05/2018