باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشداری ده‌داتە هاووڵاتییانی خۆی له عێراق و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
ئەمڕۆ هەینی 11\5\2018، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا لە عێراق، له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ئاشكرایکرد، كه زانیاری‌یان به ده‌ست گه‌یشتووه له ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئۆم ئەلقورا و غه‌زالییه‌ی شاری به‌غدا
له ئێستادا باڵوێزخانەی ئه‌مریكا، ڕێوشێوێنی ئه‌منی سه‌باره‌ت به هاتوچۆی كارمه‌نده‌كانی له سه‌رتاسه‌ری عێراق و به‌تایبه‌تی له شاری به‌غدا گرتووه‌ته به‌ر
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كانیش کردووە، کە بۆ ڕۆژی شه‌ممه چاوكراوه بن و خۆبه‌دوور بگرن له هاتوچۆی ناوچه گوماناوییه‌كان