لە دێرەزور هێرشکرایە سەر هەسەدە

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش ڕایگەیاند نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەسەدە وەڵامى هێرشێکیان داوەتەوە لە نزیک دێرەزور کە لەلایەن هێزێکى نەناسراوەوە کراوەتە سەریان.

هاوپەیمانى دژى داعش دەربارەى ئەو هێرشە ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردووەتەوەو ڕایگەیاندووە، هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەسەدە وەڵامى هێرشێکى تۆپخانەیەکى داوەتەوەو ئەوەش لە چوارچێوەى خۆپاراستندا کە لە ئەنجامدا پێگەیەک کە تۆپبارانى تیادا کراوە خاپورکراوە.

بە گوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، فێلیکس گیدنی جێگرى فەرماندەى ستراتیژى و پشتگیرى تیمى هاوکارى هاوپەیمانى دژی داعش مافى ئەوانە کە خۆیان پاراستووەو وتى، ئێمەو هاوپەیمانەکانمان زۆرجار مافى خۆپاراستنمان هەیە بەبێ هیچ قسەکردنێک.

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژی داعش لە کۆتایی ڕاگەیەنراوکەیدا جەختى کردووتەوە، "هاوپەپمانى نێودەڵەتى پابەندە بە لە ناوبردنى داعش و بەدیهێنانى ئاشتى و ئارامى".

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژی داعش پشتگیرى هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەسەدە دەکات لە شەڕى دژ بە داعش لە باکورى سوریا.



PM:06:15:11/05/2018