خۆشتویستی پەیوەندیەکی بەهێزە کەیارمەتی بەستنەوەی مرۆڤەکان دەدەن وایان لێدەکات
هەستی متمانەو ڕێز لەنێوانیانیان بەهێز ببێت بەڕادەیەک کە بتوانن لەیەکتر تێبگەن و
یەکتر قبوڵ بکەن، هەرکات پەیوەندی خۆشەویستی کاڵ بووەوە لەنیوان هاوسەرکاندا ئەوا زۆربەی
پەیوەندیەکانیانش بەرەو لەناوچون دەچن، ئەگەر ئەتوێ بزانیت هاوسەرەکەت خۆشی ناوێیت
ئەوا تێبینی ئەم ڕەفتارانە بکە.
ـ هاوسەرەکەت دوردەکەوێتەوە لە پەیوەندی
جەستەی
ـ چیتر گوێ بە چارەسەری کێشەی نێوانتان نادات.
ـ لەسەر شتی بچوک بۆڵە بۆڵی زۆر دەکات،
واتە شتی بچوک گەورەدەکات.
ـ حەزناکات یارمەتیت بدات.
ـ ئامانجەکانی لەگەڵ تۆدا یەکناگرنەوە.
ـ متمانەت پێناکات.
ـ لەسەر شتی بێسود لەگەڵت بەشەڕ
دێ.
ـ زۆر زەحەمەتە لەسەر ئەوشتانە قسەبکات
کەبەلای تۆوە گرنگە.
ـ لەکاتی گاڵتەکردندا دەتشکێنێتەوە.
ـ ڕێز لەهاوڕێ و خێزانەکەت ناگرێ.
ـ وادەکات ئەوشتەنانەی لەدوروبەرتن دڵ خۆشت نەکەن.
ـ هەرگیز داوای لێبوردنت لێناکات.
ـ پێت ئەڵێ پێوێستم بە پشوە.
ـ زۆر قورسە بۆی دانیشێت لەگەڵت گفتوگۆیەکی خۆشت لەگەڵدا بکات.
ـ زۆر بەئاسای لێت بێزاردەبێت.
ـ هیچ جیاوازیت لەگەڵ ناکات لەگەڵ کەسانی دیکە.
ـ زۆربەی کاتەکانی بەکەسانی دیکەوە بەسەرئەبات.
ـ ئاگاداری ژیانت نابێ.
ـ قەسە لەبارەی داهاتووتانەوە ناکات.
ـ نهێنیەکانیت پێ ناڵێ.
ـ کاتێک بتەوێت چارەسەری کێشەکانتی لەگەڵ بکەی دەیگۆڕێت بۆشەڕێکی گەورە.
ـ ڕێزی ئەوشتانە ناگرێت کەگرنگن بۆت.
سەرچاوە: Love& Relation
و:هە-ف