پیری ئەوهەستە ناخۆشەیە کەهیچ کەس حەز بەدیداری ناکات هموو کەس دەیەوێت بۆماوەیەکی
درێژ بەگەنجی بمێنێتەوە ئەمەش لەبەر ئەوەی هەم بەجوانی دەربکەوین و هەمیش تەندروست
بێت.بۆ هێشتنەوەت بەگەنجی و دواخستنی پیری ئەم هەنگاوانە بگرە بەر.
ـ هەوڵبدە کۆنترۆڵی ئاستی قەلەقیت بکەی:
زۆر گرنگە بتوانی کۆنترۆڵی ئاستی قەلەقیت بکەی لەبەر ئەوەی کاتێ قەلەق دەبیت پیری خێراتر
دەبێت.
ـ لەگەڵ ئەوکەسانەدا تێکەڵی بکە کە خۆشت ئەوێن: لەلیکۆڵینەوەیەکدا ئەوە خراوەتە
رو کەتێکەڵی لەگەڵ ئەوکەسانەی حەزی پێدەکەی تەمەن درێژ دەکات.
ـ کەمبخۆو زۆر بژی: کەم خۆری یارمەتی
مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەی بەگەنجی بمێنێتەوە.
ـ واز بهێنە لەو بابەتە جوانکاریانەی کە ماددەی کیمیاییان
تێدایە: بەکار هێنانی بابەتی جوانکاری دەبێتە هۆی پچڕانی ئیستترۆجین و زوو پیر بونی
پێست.
ـ ڕۆژانە نزیکی 15 خولەک پێستت بدە
بەر خۆر: ئەگەر ڕۆژانە پێستت بدەیتە بەر خۆر بۆ ماوەیەکی کەم یارمەتی گۆڕینی چەوری
پێست دەدات بۆ ڤیتامینD .
ـ هەڵپەڕکێ: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک هەڵپەرکێ بەباشترین وەرزش دادەنرێت کەڕێگری
دەکات لە پیری.
ـ کاتژمێرێک زوتر بخەوە: هەبونی خەوێکی ڕێکو پێک زۆر گرنگە بۆ هەبونی تەندروستیەکی
باش هەروەها یارمەتیت دەدات بەگەنجی بمێنیتەوە.
ـ ڤیتامینەکان زیاد بکە بۆناو خۆراکت:ڤیتامینەکان یارمەتی دروست بونی خانەکانی پێست دەدات لەپیربونی پێست دەپارێزێت.
سەرچاوە: Bright Side
و:هە-ف