عەبادی داوایەک ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لەسەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات، ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن و  سوربن لەسەر چەسپاندنی ئارامی لە عێراق دا.

حەیدەر عەبادی، لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق وێڕای پیرۆزباییکردن لە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان عێراق داوای لە سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو لە هەڵبژادنی پەرلەماندا کرد، کە ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن.

وتیشی لە، ئەوان پابەندن بەوەی بەرگری لە یەکپارچەیی و سەروەری عێراق بکەن تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت، هەروەک کاریشیان کردووە بۆ ئەوەی حکومەتی ئێستا خاڵی بێت لە گەندەڵی و دابەشکاری تایەفی.

هەروەها عەبادی داواشی لە قەوارە سیاسییەکان کرد، کە سوربن لەسەر چەسپاندنی ئارامی لە عێراق، چونکە پرۆسەی هەڵبژاردن گرنگترین دەسکەوتە لەچاو دەستکەوتەکانی دیکەدا.

ئەم وتانەی عەبادی لەکاتێکدایە، کە شەش لایەن لە هەرێمی کورساتان، وەک خۆیان دەلێن،"بەهۆی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان و گۆڕینی دەنگەکانیان و پێچەوانەکردنەوەیان"، پرۆسەکەیان رەتکدەوە و داوایان کرد دوبارە کردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنیانەکانیان کرد.


ئه‌م بابه‌ته ‌1406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:49:14/05/2018